«قانع»ی په‌رساش:
قه‌ڵای هۆز و گه‌ل، شاخی هه‌ورامان |
پرسیارم هه‌یه، ده‌ستم به دامان |
له لام ڕووناکه، شاخێکی سه‌ختی |
پشت و کۆمه‌کی، وه‌خت و بێ وه‌ختی |
سه‌رکڵاوانت، کوێستانی پـــڕ گوڵ |
ته‌ماشای گۆڵت، زاخاو ئه‌دا دڵ |
چنوور و شه‌وبۆ ، به‌ڕه‌زا و که‌ره‌س |
ڕێواس و پیچک، دامێنی هه‌ره‌س |
که‌وی ده‌نووک سوور، کۆتری هاقوو |
قیژه‌ی قژاکه، قژقژی په‌پوو |
کۆێستانێ به‌رزی، له گێتی تاکی |
خه‌تی ماجینۆی، کوردی بێ باکی |
کوێستانی به‌رزی، به‌رزه ده‌ماخی |
گشت که‌س ئه‌زانێ، که شاخوو داخی |
کتێبی زه‌رده‌شت، که ئاوێستایه |
وه‌ک باقی کتێب، خه‌ڵاتی خوایه |
به زمان هه‌ورامی، هاته سه‌ر به‌شه‌ر |
یانێ های زه‌رده‌شت، بووی به پێغه‌مبه‌ر |
تا ده‌وره‌ی خۆی بوو، وه‌ک باقی دینان |
به‌ڵام نه‌سخ بوو، ئه‌ویش به قۆرئان |
(ماریفه‌ت)و(پیر)، وته‌ی شالیاره |
که به (پیرشالیار)، له گشت دیاره |
شاخی هه‌ورامان، هه‌ر چه‌ند ڕه‌نجه‌ڕۆم |
زۆر چاک بزانه، که مه‌منوونی تۆم |
چونکه پاراستت، تۆ ئه‌و زمانه |
تێکه‌ڵت نه‌کرد، له گه‌ڵ بێگانه |
نه ڕۆم، نه عه‌جه‌م، نه تۆرکی تاتار |
نه ڕووس، نه ژاپۆن، نه ده‌س ئێستێعمار |
نه‌هاتنه ناوت، سه‌ر به خۆ ژیای |
بۆ لاوه‌کانت، تۆ پشتوو په‌نای |
ئێسته نازانم، بۆ چی بێ ڕه‌نگی؟ |
دوور بێ له گیانت، بۆ چی دڵته‌نگی؟ |
«هه‌ورامان»یچ پێسه وه‌ڵامش داوه:
وتی: ئه‌ی «قانع»، له من بێ که‌س تر |
له من داماوتر، له من بێ ده‌س‌تر |
بۆ چی لێت پرسیم؟ ده‌ردم گرانه!! |
وا من پێت ئه‌ڵێم، زۆر چاک بزانه |
ته‌ماشا ئه‌که‌م، به‌رزه ده‌ماخم |
له ناو شاخانا، سه‌ر گه‌وره‌ی شاخم |
نه تانکوو نه تۆپ، ئێشم تێ ناکا |
به سه‌د ته‌یاره، به‌ردێک لا نابا |
مامۆستا‌م نیه، به لاو بخوێنێ |
ئه‌ولاده‌کانم، بۆ تێ گه‌یێ‌نێ |
پزیشکم نه‌دی، من له عۆمری خۆم |
وه‌سام تیا نه‌بوو، جگ له جۆڵاو دۆم |
جێ‌ی کشتوو کاڵم، تا بڵێ‌ی که‌مه |
به‌ڵام پرچوو ڕیش، تا بڵێ‌ی هه‌مه |
له هاڵوو شه‌وه‌و، خێوی سه‌ر کانی |
جنۆکه‌ی زل‌زل، دێوی شه‌یتانی |
مه‌کته‌بێک نه‌بوو، ئه‌مانه لابات |
زانینی ڕاستی، تێدا په‌یدا کات |
منیش پێش که‌وم، وه‌ک باقی یاران |
به جێ نه‌مێنم، له گه‌ڵ هاوسه‌ران |
ئه‌وسا بنازم، بڵێم من شاخم |
شاخی هه‌ورامان، به‌رزه ده‌ماخم |
باوه‌جوود هه‌تا، ده‌وران وه‌ها بێ |
خه‌مخۆرێ بۆ من، قه‌ت په‌یدا نابێ |
ئه‌گه‌ر له ناو من، لا به‌ی نه‌زانین |
ئه‌بم به به‌هه‌شت، سه‌رانسه‌ر زه‌مین |
بێ ته‌ماشام که، له کاتی به‌هار |
گۆڵی ڕه‌نگاو‌ره‌نگ، له یه‌ک تا هه‌زار |
قه‌ڵبه‌زه‌ی تاقم، قرمه‌ی به‌فراوم |
چه‌پکه‌ی لانزار، وه‌ک بووک نه‌خشاوم |
شنه‌ی نه‌سیمم، له به‌ری به‌یان |
ئه‌دا له گۆنای، نازک نه‌وهاڵان |
ئه‌مجا ئه‌زانی، که من به‌هه‌شتم |
سه‌ر تا به خوارم، ڕاسته گۆڵ گه‌شتم |
سلام خسته نباشید.ممنون از شعر بسیار زیباتون.اگه میشه لطف کنید آهنگهای هورامی و کردی رو برای دانلود تو وبلاگتون بذارین.
سلام دوست من از اینکه وبلاگم را لینک کردی ممنونم بنده هم لگوی شما را در وبلاگم گذاشتم.از شما یک خواهش دارم اگر زحمت نیست برای وبلاگ من هم یک لگو درست کنید خودم بلد نیستم پر روی من را ببخشید ممنونم
سلام حتما